کوردستانی
رێگەیەکی سەرەکی بۆ سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رێگەی سەرەکی کۆیەــ دوکان (رێگەی کەڵکە سماق) بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە، رێگەی سەرەکی کۆیەــ دوکان (رێگەی کەلکە سماق) لە سێ رێیانی ( کۆیە ـ دوکان ـ کانیبی) تاکو قەزای دوکان، دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ھاتووچۆکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگەکە".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سەبارەت بەماوەی نۆژەنکردنەوەکەش لە بەرواری 10ی ئاب تاوەکو 10ی تشرینی یەکەم رێگاکە دادەخرێت.
ر. ر
بیروڕا



