کوردستانی
لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە کارەبای نیشتیمانیی دەدرێت بە کەرتی تایبەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریکارى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.
کامیل محەمەد قەزاز، بریکارى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تٶڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناخی کۆتایی دایە و بۆ کۆتاییهێنانی پرۆسەکە، کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ یەکشەممە لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتیی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆبووەوە و باسیان لە دوا قوناخی ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پریزنتەشنێک لە لایەن قاڕەمان سلێمان، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژۆکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا.
جەختیشیکردووەتەوە، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.
ر. ر
بیروڕا



