کوردستانی
کچێکی دەستگیراندار لە لایەن باوکییەوە دەکوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەشتی ئابی 2021، لە ناوەندی قەزای ئاکرێ باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی خۆی بە مەبەستی کوشتن بردووەتە دەرەوەی شار و پاشان کوشتویەتی.
لەبارەی رووداوەکەوە هێمن سلێمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک لە نێوان گوندەکانی ئومەر خوشان و قەچاخاڤا لە سنوری قەزای ئاکرێ تەرمی کچێک بەکوژراوی دوزراوەتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، تەمەنی کچەکە 20ساڵە و ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە و پەڕاوی لێکولینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە.
هەر بە پیی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کچەکە دەستگیران داربووە، بەڵام ماوەیەکە کێشەی هەبووە لەم پەیوەندییەدا و هەر ئەوەش هۆکاری کوشتنی بووە لەلایەن باوکییەوە.
ر. ر
بیروڕا



