کوردستانی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کرایە سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
مەودا میدیا زانیویەتی ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی ئابی 2021 ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە و هاوکات ئەمڕۆ پۆستێکی دیکەی لە ناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەرگرتووە و وەک لێپرسراوەی مەڵبەندی یەکی سلێمانی دیاریکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان "بڕیارە لە سبەینێوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی ئەو مەڵبەندەبووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە، دیارنییە کە دەستبەکاربوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کاتییە یاخود بەشێوەیەکی تەواوەتی شوێنی جەزا سەید مەجید دەگرێتەوە.
ر. ر

بیروڕا