کوردستانی

قایمقامییەتی سلێمانی: هاوردەکردنی هێلکە بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی سلێمانی: هاوردەکردنی هێلکە بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ هاوسەنگکردنی بڕ و نرخی بەروبومی ئاژەڵی لە ناوخۆدا چەند بڕیارێک دراون، لەوانە هاوردەكردنی هێلکە بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە و ماسی و ئاژەڵی زیندو هاوردە دەکرێن.

دوای کۆبوونەوەی قایمقامییەتی سلێمانی سەبارەت بە هاوسەنگکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بڕیاردراوە رێگرتن لە هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوام بێت و گرنگیی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت لە رووی بڕ و نرخ و لایەنی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە.

هاوکات لە بارەی بەرهەمی مریشکی سەربڕخانە ناوخۆییەکان جەخت لەوە کراوەتەوە، مەرجە بارکۆد و ستیکەری پێوە بێت و بەرهەمەکان تەنها بەشێوەی فرێش بن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە رێگەبدرێت بە هاوردەکردنی سنوورداری ماسی بۆ هاوسەنگی لەگەڵ بازاڕ و بەرهەمی ناوخۆیی بە بڕی 600 تۆن بۆ مانگی ئاب و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوش بە پێنج هەزار سەر دیاریکراوە.

ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan