کوردستانی

نەخۆشخانە ئەهلییەکان ناچار دەکرێن مانگانە باج بدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانە ئەهلییەکان ناچار دەکرێن مانگانە باج بدەن
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە نەخۆشخانە ئەھلییەکان 5٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و راشیگەیاند، نابێت ئەو باجە لەسەر ئەستۆی ھاوڵاتییان بێت.

لە رێنماییەکی نوێدا وەزارەتی دارایی ‌و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەمەودوا لە بری ساڵانە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە ئەھلییەکان مانگانە 5٪ی باج بدەنە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ‌و ھۆشداریش دەدرێتە نەخۆشخانە ئەھلییەکان ئەو رێژە باجەی دیاریکراوە.

 باس لەوەشکراوە ''نابێت ببێتە ھۆکارێک بۆ بارگرانی لەسەر شانی ھاوڵاتییان، بەڵکو لە داھات ‌و قازانجی نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت، ئەگەر نەخۆشخانە و پزیشکان سەرپێچی بکەن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.''

وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری ئەوشی خستووەتەڕوو ''پێویستە 15ی ھەموو مانگێک ئەو رێژەی باجە بخرێتە سەر ژمێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان، ئەگەر ھەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت، مانگانە رێژەی باجەکەی بۆ 10٪ زیاد دەکرێت".

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan