کوردستانی

وه‌زیری نه‌وتی عیراق: ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری نه‌وتی عیراق: ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێم
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ چارەسەركردنی كێشە هونەری ‌و داراییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراقدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی ئابی 2021 ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق پێشوازی لە كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كردووە و رایگەیاندووە "پێویستە هاوكاری هەبێت لە ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بەوپێیەی سامانێكی نیشتیمانییە بۆ هەموو عیراق ‌و پێویستیشه‌ پێكەوە كاربكەن لەپێناو بەرژەوەندی نیشتیمانییدا".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، وەزیری نەوتی عیراق لە دەستپێشخەریەكدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ وەزیری سامانەسروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بابەتیانە لەپێناو خزمەتكردن بەگەلی عیراق لە باكورەوە بۆ باشور و بەپێی دەستوری عیراق‌و پاراستنی مافەكانی پارێزگاو هەرێمەكان.

هاوکات لای خۆیشییەوە وەزیری سامانە سروشتیەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاریەكن لە رووی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت ‌و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش‌ و هاریكاریكردن لە نێوان هەردوولا لەبارەی گەشەپێدانی كێڵگە نەوتی ‌و غازییەكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan