کوردستانی
بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەڕێوەبەرێک لە گەرمیان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر سکاڵای سەرۆکی شارەوانی کفری بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوک لە گەرمیان دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی 2021عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر سکاڵای سەرۆکی شارەوانی کفری بە تۆمەتی ناوزڕاندن ئارام کەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوک لە گەرمیان بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی هەشتی ئابی 2021 دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەڕێوەبەری نوسینگەی قەرزی بچوک بە پێی ماددەی 437 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە و ئەو ماددەیە تایبەتە بە درکاندنی نهێنییەکان.
ر. ر
بیروڕا



