کوردستانی
کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و تۆزێکی سوکی لەگەڵ دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی باو و ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی باو و ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43 پلە، دهۆک 40 پلە، سلێمانی 42 پلە، هەڵەبجە 42 و کەرکوک 43 پلە.
ر. ر
بیروڕا



