کوردستانی
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، لایەنى ئێرانى لەبارەى دانانى ئاڵاى کوردستان لە رێوڕەسمى پێشوازیکردن لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسیاریان لێکردووە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی پڕۆتۆکۆڵی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "پێموایه له هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ به‌گشتیش وڵاتانی دنیا له کاتێکدا که مه‌راسیمیان ده‌بێت ئینشائه‌ڵا هه‌موی ده‌بێت بۆ خۆشی بێت، جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی بێت گرنگه که به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه و به‌رپرسان بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌راسیمێکی ئاوا که ده‌یان و سه‌دان جاری واهه‌یه بێگانه‌ی لێیه، غه‌یری خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌بوونی ئه‌وان گرنگه بۆ گه‌یاندنی بۆ ئه‌وه په‌یامه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندییه‌کان باشن، دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته ئه‌وانیان له‌بیره که بۆ ئه‌و بۆنانه بانگهێشتیان ده‌کات بۆیه به‌بڕوای من بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌شاندێک پێکهاتبوون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکی گرنگه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لایەنی ئێرانی لەبارەی دانانی ئاڵای كوردستان لە رێوڕەسمی پێشوازییەكە لە وەفدی هەرێم پرسیارییان لێ كردووە و ئەویش بێئاگایی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە و پێی وتوون" بچن تەماشای كامێراكانی چاودێری فڕۆكەخانە بكەن."
نازم دەباغ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە پێشوازیكردنی وەفدەكەی هەرێم بەبێ ئاڵای عیراق بە هەڵەی پرۆتۆكۆڵی ناودەبات و دەڵێت " ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆڵی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عیراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه."
جەختی لەوەشکردەوە، كە له‌پرۆتۆکۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كرابوو لەگەڵ ئاڵای عیراقدا و بەلای منەوە سه‌ردانه‌که گرنگ بوو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که، زۆرجار هه‌بووه وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه، به‌ڵام راستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد.
باسی لەوەشکردووە، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌مڕۆ راستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد وه‌کو پشتیوانی له مافه ره‌واکانی، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسای سه‌ره‌کی عیراقی واته ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، ئێران پارێزگاری له یه‌کپارچه‌یی عیراق کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران گەیشتنە ئەو وڵاتە و لە فڕۆكەخانەی میهری ئەو وڵاتە لە رێورەسمێكدا بە ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا و ئەوەش كاردانەوەی بەشێك لە ناوەندە سیاسییەكانی عیراقی لێكەوتەوە و دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دانانی ئاڵای كوردستانی لە پێشوازیكردنەكە وەك هەڵەی پرۆتۆكۆڵی ناوبرد.
ر. ر
بیروڕا



