کوردستانی

دهۆک؛ تەرمی ژنێک دوای سێ رۆژ لە کوژرانی دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ تەرمی ژنێک دوای سێ رۆژ لە کوژرانی دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی 8ی ئەم مانگە هێزەکانی پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان ئاگادارکران لە رووداوێکی کوشتن و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا ژنێک لە شوقەیەکدا کوژراوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی کوژرانی ژنێک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "کاتژمێر 11:00ی شەوی 8ی ئەم مانگە هێزەکانی پۆلیسی تاوان لە دۆمیز ئاگادارکرانەوە لە بوونی تاوانێکی کوشتن لە شوقەیەکدا، تیمی پۆلیسی نەهێشتنی برایەتی و تیمی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و دەرکەوت ژنێکی تەمەن 22 ساڵ کوژراوە".

باسی لەوەشکرد، هێزەکانی پۆلیس لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانییان تۆمەتباری رووداوەکە ئاشکرا بکەن، کە هاوسەری ژنەکەیە و ماوەی دوو هەفتەیە لە یەکتر جیابوونەتەوە و پێش سێ رۆژ پێش ئێستاش رووداوەکەی ئەنجامداوە و دواتر هەڵهاتووە.
 
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە تەمەنی 35 ساڵە و دەستگیرنەکراوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan