کوردستانی

"لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەدواداچوون بۆ 722 دۆسیەی گەندەڵی کراوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەدواداچوون بۆ 722 دۆسیەی گەندەڵی کراوە"
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 722 دۆسیەی گەندەڵی لەلایەن دەستەکەیانەوە بەدواداچونی بۆ کراوە و بەشێکیان کە بەڵگەی پێویستیان لەگەڵ بوە ئاڕاستەی دادگا کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی 2021 ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو دەستەکەیان ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئامادەکردووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەن لەم ساڵدا پڕۆژەکە پەسەندبکرێت کە هەنگاوی کردەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تێدا خراوەتەڕوو.

باسی لەوەشکرد، دەستەی دەستپاکی بەشدارە لە پڕۆژەی دژایەتی گەندەڵی سەر بە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان کە بڕیارەکە مانگی داهاتو لە عیراق رابگەیەنرێت، پرۆژەکە لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی دارایی و خولی دادوەران لەسەر دۆسیەکانی دەستپاکی لەخۆدەگرێت.

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە شەش مانگدا 722 دۆسیەی گەندەڵی کاری لەسەر کراوە، لەو ژمارەیەش 445 داوای سزایی لە فەرمانگەی یاسایی دەستەکەیان کاری بەدواداچونی بۆ کراوە، سەرجەم دۆسیەکانی دیکەش بەدواداچونیان بۆ دەکرێت.

ر. ر 
Qaiwan
Qaiwan