کوردستانی
دانیشتوانی گوندێک پارێزگایەک و قەزایەک و ناحیەیەک بێ ئاودەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێک لە شارەزور و عەربەت و هەڵەبجە لە پڕۆژەی ئاوی گوندی بێستانسورەوەیە و چەند رۆژێکە دانیشتوانی ئەو گوندە رێگەنادەن ئاوی خواردنەوە بگاتە ئەو شوێنانە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دەوروبەری سلێمانیش دەڵێت: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
لە ئیستادا بەشێک لە شارەزور و عەربەت و هەڵەبجە کێشەی کەم ئاوییان بۆ دروستبووە بەهۆی ئەوەی دانیشتوانی گوندی بێستانسور سەرچاوەی ئاوەکەیان لێ گرتونەتەوە بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دەوروبەری سلێمانی لەو بارەیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین لە رێگەی دووبارە زیادکردنەوەی کارەبای گوندەکە و بەردانەوەی ئاو بۆ شارەزور و عەربەت و هەڵەبجە.
لە ماوەی رابردوودا گوندی بێستانسور 24 کاتژمێر کارەبایان هەبووە و دواتر کەمکراوەتەوە بۆ 18 کاتژمێر ئەوەش ناڕەزای دانیشتوانی ئەو گوندەی لێ کەوتووتەوە و داوادەکەن کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای گوندەکە وەک خۆی لێبکرێتەوە و بکرێتەوە بە شێوەی هەمیشەیی و لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت لە پێدانی قەرزی کارەبا و بەستنی پێوەری زیرەک، چونکە گوندەکەیان ئاو بۆ هەڵەبجە و عەربەت و شارەزور دابین دەکات.
ر. ر
بیروڕا



