کوردستانی
توركیا رێگەی نەدا گوڵتان كشاناك ئامادەی مەراسیمی ناشتنی تەرمی باوكی ببێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەسەڵاتدارانی توركیا رەتیانكردەوە رێگە بدەن گوڵتان كشاناك، هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانيی گەورەی ئامەد، بەشداریی مەراسیمی ناشتنی تەرمی باوكی بكات.
لوتفی ئەزەر، باوكی گوڵتان كشاناك، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی سونی سەر بە ویلایەتی ئەلازیغ لە مەراسیمێكدا بەخاك سپێردرا.
گوڵتان كشاناك، هاوسەرۆكی پێشووی شارەوانیی گەورەی ئامەد داوای كردبوو رێگەی بدەن بەشداريی مەراسیمی ناشتنی تەرمی باوكی بكات، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا داواكەی كشاناكیان رەتكردەوە.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 لەكاتێكدا گوڵتان كشاناك، هاوسەرۆكی شارەوانیی گەورەی ئامەد بوو دەستگیركرا، لەوكاتەوە لە زیندانی گەندیرە لە زینداندایە و تۆمەتەكەشی تەنها هاوسۆزییەتی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان.
خ.غ
بیروڕا



