کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک دانەیەکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک دانەیەکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت
مەودا میدیا-

سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری كەمی كردووە، ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانیش بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە هەڵکشانە بەجۆرێک لە %25 پرۆسەی هاوسەرگیری بە جیابووەنەوە كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی 2021 بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند ''ئامارەكانی جیابونەوەی هاوسەران لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشانە و زۆرترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە و بەشێوەکی گشتیش لەسەر ئاستی کوردستان لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک دانەیەکیان بە جیابوونەوە کۆتای دێت".

سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێک لە هۆکارەسەرەکییەکانی جیابوونەوەی هاوسەران باری دارایی و ئابووریی خێزانەکانن و هەروەها چەند هۆکارێکی دیکەش هەیە لەوانە کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا، دەستێوەردانی خێزانی لە ژیانی هاوسەران، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خیانەتی هاوسەرگیری.

ئەوەشی خستەڕوو ''لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری كەمی كردووە، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 35 بۆ 40 هەزار جیابوونەوە تۆماركراوە و لە ماوەی 10 ساڵی رابردووداشدا 90 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە واتە لە %25 پرۆسەی هاوسەرگیری بە جیابووەنەوە كۆتایی هاتووە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan