کوردستانی
سلێمانی؛ کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی بڕینەوەی 100 دارەوە، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە لە سنووری گوندی (بیوەك) لە ناحیەی بەرزنجە هاونیشتمانییەکیان بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێك و چەندین کەلوپەلی تر و زیاتر لە 100 داری بڕاوەدا. دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
ر. ر
بیروڕا



