کوردستانی

وەزیری تەندروستی: ئێستا لە هێڵی سووری کۆرۆناداین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: ئێستا لە هێڵی سووری کۆرۆناداین
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دۆخی کوردستان لە تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و ئێستا لەهێڵی سورداین.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئابی 2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی کلینکی راوێژکاری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوام ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆنا و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لەهەڵکشاندایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا راپۆرتی پەتازانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ئامادەکاریدایە و ئەمڕۆ تەواودەبێـت، پاشان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران ‌و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت، بەپێی ئەو راپۆرتە دۆخی کوردستان گەیشتۆتە هێڵی سورو لە مەترسیداین".

جەختیشیکردەوە، باشترین چارەسەریش بۆ ئەو دۆخە خۆپارێزیی ‌و کارکردنی بەردەوامی سیستمی تەندروستیییە کە ئێستا هەموو دەزگاکانمان لە ئەرکدان.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan