کوردستانی

پرۆژه‌ یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژه‌ یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان  لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2021 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، لە هۆڵی پڕۆتۆكۆل لە تەلاری پەرلەمان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی فراوانی نێوان لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌ سه‌رۆكایه‌تیی رێبەر ئەحمەد، وه‌زیرى ناوخۆ کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌شداربوون تێیدا، گفتوگۆی چڕوپڕ ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان - عیراق کرا و سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، چەندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیاریان لەبارەی پرۆژە یاساکە ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ کرد، وەزیری ناوخۆش بەوردی وەڵامی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی پەرلەمانتاران و راوێژکارانی پەرلەمانی دایەوە.

لای خۆیه‌وه‌ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە حکومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێن پێویستە بڕگە و ناوەڕۆکەکانیان ھیچ ناکۆکییەکی دەستوورییان تێدا نەبێت و پەرلەمانتاران لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی تازەی یاسادانان ڕاپۆرتەکانیان تەواو کردبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan