کوردستانی
مەلا بەختیار: ھێشتا لەم وڵاتەدا سەرکردە و حزبی خەمخۆر دروستنەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2021 ژمارەیەک لە خزمان و کەسایەتییەکانی میکائیلی، سەردانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.
لەو دیدارەدا لەگەڵ خزمانی میکائیلی، مەلا بەختیار رایگەیاند "بەداخەوە ھێشتا عیراق کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دوای 17 ساڵ لەئازادبوون لە حوکمی بەعس، گەندەڵی بەرادەیەک بەربینی گرتووە، کە تەنانەت ئاوی خواردنەوەی نییە و لەدۆخێکی تەواو خراپدایە. ئەمەش سەلمێنەری ئەو واقیعەیە کە ھێشتا ئەم وڵاتە نەتیوانیوە سەرکردەی خۆی دروستبکات و حزبێکی راستەقینەی خەمخۆر لەم وڵاتەدا دروست نەبووە، ھەربۆیە دەسەڵاتی باش، سیستەمی باش و دادپەروەر دروست نابێت و یاساش ناسەپێت".
وتی "لە کوردستانیش بەداخەوە، ھاوپەیمانییەکی ستراتیجیەکی راستەقینە و پەیوەندییەکی تەندروست لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکاندا نییەو ھەموو ئەمەش بۆ شەڕی بەرژەوەندی و ئەو ھەموو دزی و گەندەڵییە دەگەڕێتەوە کە ئەم وڵاتەی گرتووەتەوە، چونکە گەندەڵی لە سەرانسەری کوردستاندا ھەیە و ھەریەک بەناوی ھێز و عەشرەتێکەوە خەریکن، تەنانەت ئەگەر بازاڕی ئازاد نەبوایە و دەیان ھەزار کەس لەبواری کاری ئەھلی کاریان نەکردایە، ھەموو سێکتەرەکان بەدەست حکومەتەوە بوایە، ئەوا خەڵک لەسەر شەقامەکان لەبرساندا دەمردن، بۆیە ناڕەزایەتی گەیشتووەتە لوتی خەڵک".
لەبارەی کێشەکانی یەکێتیشەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەم رووداوانە بوونەتە مایەی نیگەرانی خەڵک، ھەر بۆیە یەکێتی دەبێت ئەم بابەتە بەزوویی چ بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی حزبی یان حکومی ساغبکاتەوەو کۆتایی پێبھێنرێت، ئەوکات بڕیاری لێخۆشبوون یان سزابدرێت و کۆتایی بەم دۆخە بھێنرێت".
س.س

بیروڕا