راپۆرت

راوچی ئەستێرەکان؛ گەنجێکی ئەسمەر لەسەر عەرشی تۆپی پێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوچی ئەستێرەکان؛ گەنجێکی ئەسمەر لەسەر عەرشی تۆپی پێ
مەودا میدیا-

گەنجێکی عەرەب لەسەر عەرشی تۆپی پێی جیهانیی دانیشتووە، جانتاکەی پڕە لە دۆلار و بە هەزاران هەواداری تۆپی پێ چاوەڕێی بڕیارە نوێکانی دەکەن، خەڵکانێک دەڵێن پارەی نەوتە و نەیارەکانیشی دەڵین بە گەندەڵی دەوڵەمەند بووە، ئەو نزیکە لە دەسەڵاتدارانی قەتەر و خەریکی راوکردنی بەناوبانگترین یاریزانەکانی جیهانە، ئەو گەنجەی لە بیابانێکدا دەستی بە یاری تێنسی سەر زەوی کرد، ئێستا خاوەنی زیاتر لە دە ملیار دۆلاری ئەمەریکییە.

ناسر خلێفی، خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان یان راوچی ئەستێرەکان، ساڵی 1973 لە قەتەر لەدایکبووە، لە منداڵییەوە خولیای وەرزشی لەسەردا بووە، هەرزوو دەستی بە یاری تێنسی سەرزەوی کردووە، ئەو چیرۆکەی پاڵەوانەکەی منداڵێکی لاوازی ئەسمەر بوو، ئێستا وا خەریکە دەبێتە چیرۆکی ئاشنا بە گوێی هەموو جیهان.

ناسر لە گەنجییدا چووە زانکۆ و بەشی کارگێڕی ئابووری خوێند، دواتر و لە دەرفەتێکی کەموێنەدا کرایە بەرپرسی گرێبەستەکانی کەناڵی ئاسمانیی جەزیرە، ئەمە بوو بە دەرگایەک کە ناسر لێیەوە گەیشتە ئەو کوچە و قوژبنانەی جیهان کە تێیاندا مامەڵەی ملیۆنان دۆلار دەکرێت.

دوای ماوەیەکی کەم لە کارکردنی ناسر لە پۆستەکەیدا، کەناڵی جەزیرە مژدەیەکی گەورەی راگەیاند، توانی مافی پەخشکردنی یارییەکانی مۆندیال بەدەستبهێنێت، کە ئەمە بۆ کەناڵێکی عەرەبی دەستکەوتێکی کەموێنە بوو.

دەستکەوتەکانی ناسر خلێفی بۆ کەناڵی جەزیرە بەردەوام بوون، تا وای لێهات جەزیرە بوو بە گەورەترین راگەیاندنی وەرزشی لە ئاستی جیهاندا، بەڵام رێک لەوێدا ناسر وەستا و رێگەی خۆی گۆڕی،

ئەمجار مۆری کەناڵی "بی ئێن سپۆرتی" خستە ناو جانتاکەی و وڵات بە وڵات دەگەڕا و مافی پەخشکردنی یارییەکانی لێ وەردەگرتن، لەماوەی چەند ساڵێکی کەناڵەکەی گەیاندە هەموو یاریگا بەناوبانگەکان و وای کرد، لە سەرتاسەری جیهاندا لۆگۆی بی یئێن بکەوێتە سەر شاشەی تیڤییەکان.

گەنجە ئەسمەرەکە لە تەمەنی 38 ساڵییدا یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەوروپای کڕییەوە، ناسر بوو بە خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان، گڕێبەستی کڕینی یانە و نرخەکەی و وردەکاری رێککەوتنەکە تائێستاش بە پەنهانی ماوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە و دەبینرێت لەدوای کڕینی یانەکەوە، ناسر دەستی بە راوکردنی ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پیی جیهان کردووە.

لە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکاندا، یاریزانی بەڕازیلی، نیماری بە نزیکەی نیو ملیار دۆلاری ئەمەریکی کڕی و بردییە ریزی یانەکەی، ئیبراهیم مۆڤیج، بێکام، بۆفۆن و چەندین یاریزانی تری بەناوبانگی لە یانەکانەوە پەلکێشی پاریس کرد.

ئێستا جیهان چاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەو گەنجە ئەسمەرەیە کە زیاتر لە ئەکتەری سینەما دەچێت.

هەموان پێشبینی ئەوە دەکەن، ناسر دەرکەوێت و هەواڵی چوونی میسی بۆ یانەکەی رابگەیەنێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە