کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نووسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوە (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشە وانە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوە (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە، ڕایدەگەیەنین ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە".

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوەشکرداوە "بۆ ئەم بابەتە و دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan