کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوادارە ئەو یادە بکەنە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان.

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاتووە "بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم، هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان".

ئاماژە بەوەشدەکات "بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan