کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2021. د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پارێزگای دهۆک بەشداربوو لە پرۆسەى ئاڵوگۆڕی پۆستى سەرۆک زانکۆکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک کە پێشتر بە فەرمانێکی وزاری شەش سەرۆک زانکۆ ئاڵوگۆڕییان تێدا کرا.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند "ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن دەستپێکردوەو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی بە پلان و کارنامەى تازە دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سوپاسی خۆڕاگری و ویژدانی زیندووی مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکانمان دەکەین کە لە دوو ساڵی ڕابردوو سەرەڕای قەیرانەکان بوونە کۆڵەکەی سەرەکی پاراستنی پرۆسەی خوێندن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سیستمی خوێندنی ئاوێتە".
س.س

بیروڕا