کوردستانی
مەرج بۆ ئەو گەشتیارانە دادەنرێت کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوانەی بەنیازن گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن سەبارەت بە دانانی مەرجێک بۆ گەشتکردنیان بۆ ئێران.
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوانەی بەنیازن گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن سەبارەت بە دانانی مەرجێک بۆ گەشتکردنیان بۆ ئێران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەرەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، لە رۆژی چوارشەممەوە رێکەوتی 11ی ئابی 2021 پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیف (PCR) لە یەکێک لە تاقیگەکانی باوەر پێکراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەلیان دابێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەلدا نەبێت لەلایەن سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڤیزا پێیان نادرێت و دەولەتی ئێران رێگەیان پێنادات سەرەدانی وڵاتی ئێران بکەن و دەگەرێندرێنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تاوەکو هاوڵاتییانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگە نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەڕێزەکان دەکەین بە بێ هەبوونی بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەرەدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگەیان پێنادرێت".
س.س
س.س
بیروڕا



