گێتی
ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە زانیاریی چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە کە گوایا ئیدارەی بایدن بەنیازی هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر ئێرانە.
ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە ئەم هەنگاوەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت کە دانوستانەکانی ڤییەننا هیچ ئەنجامێکی ئەرێنییان نەبووە.
سزا سەپێنراوەکانی ساڵی 2018 بەشێک لەو سزایانەن کە بایدن بەنیازە هەڵیانبگرێت و مەرجی بەرانبەر ئەو بڕیارەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی تارانە.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی بلومبێرگ، ئەمەریکا تێگەیشتووە لەوەی چیتر سزادان کارتێکی فشار بەسەر ئێرانەوە نییە.
ب.م