گێتی
ئێران لە زیانی عیراق بڕیارێکی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد هەناردەكردنی کارەبای نشتمانی ئێران بۆ عیراق راگیراوە.
مستەفا رەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارەبای ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند "بەهۆی پڕكردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەكانی ئێران هەناردەكردنی كارەبامان بۆ عیراق راگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد " لە ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار مێگاواتمان هەناردەی عیرااق کردوە دواتر کەمکرایەوە بۆ 150 مێگاوات، لەئێستاشدا بڕیاری راگرتنیمان داوە".
جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەندین ساڵە عیراق بە ریژەی لە 40% کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، بەو هۆیەشەوە عیراق زیاتر لە پێنج ملیاری ئەو وڵاتە قەرزارە.
س.س
س.س