کوردستانی
لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت قەدەغەی هاتوچۆ چارەسەری کۆرۆنا ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەى پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە.
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت قەدەغەی هاتوچۆ چارەسەری کۆرۆنا ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەى پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "قەدەغەى هاتوچۆ چارەسەری کۆرۆنا ناکات، بەڵکو خۆپارێزی و پابەندبوون بەڕێنماییەکان، هەروەها بەکارهێنانی ڤاکسین و زیادکردنی پشکنینەکانی کۆرۆنا چارەسەرە".
ئاماژەی بەوەشکرد "توانیومانە ژمارەى پێدانی ڤاکسین لە سلێمانی زیاد بکەن و بنکەکان زیاد بکەن و تیمی گەڕۆکیان دروستکردووە، هەروەها داوا لە هاوڵاتییانیش دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".
س.س
س.س
بیروڕا



