کوردستانی
بڕیاری بڕینی ئاوی خاوێنی ئەم شوێنانە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ئاشکرایکرد هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکردووە، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە بەشێکی گەڕەکەکانی شاری هەولێر کێشەی کەمئاویان هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکی فراوان لە سنووری هەر شەش شارەوانیمان بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو هەڵمەتەدا تیمەکانمان لە سنوری دیاریکراوی خۆیان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە شووشتنگەکان دەدەن کە پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لەکاتی مۆڵەتی دامەزراندنی شووشتنگە پێیاندراوە ئەویش دانانی ڕیسایکلینە بۆ شووشتنگەکان، دوای ماوەی دیاریکراو هەر شووشتنگەیەک پابەند نەبێت سزادەدرێت بە پێ بژاردن و دادەخرێت".
ئەم هەڵمەتەی بڕینی سەرپێچیەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ وشکەساڵییە و رێژەی ئاوی ژێر زەوی کەمیکردووە بەشێکی گەڕەکەکان کێشەی کەمی ئاوی خاوێنیان هەیە.
س.س
س.س
بیروڕا