کوردستانی

مستەفا مەولودی: بێئەخلاقیی سیاسییە شاندی هەرێم لە ئێران بێ و تێکۆشەرێکی کورد تیرۆر بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا مەولودی: بێئەخلاقیی سیاسییە شاندی هەرێم لە ئێران بێ و تێکۆشەرێکی کورد تیرۆر بکرێت
مەودا میدیا-

جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بێئەخلاقیی سیاسیە شاندی هەرێمی کوردستان لە ئێران بێ و تێکۆشەرێکی کورد تیرۆر بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات بەرنامەی تیرۆركردنی موسا باباخانی لە مێژە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داڕێژراوە.

مستەفا مەولودی، جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان "حدک" لەمیانەی مەراسیمی ناشتنی تەرمی موسا باباخانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان کە لە 7ی ئابی 2021 لە هەولێر تیرۆرکرا بە ئاژانسی رۆژنیوزی رایگەیاند "من پێم وایە بەرنامەی تیرۆركردنی موسا باباخانی لە مێژە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داڕێژراوە، ناتوانین بڵێین راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە چوونی شاندی هەرێمیان بە فەرمی وەرگرت، بەڵام رەفتاریان و ئەو كردارە تیرۆرستییەیان لە پایتەختی هەرێمی كوردستان نیشانەی بێ رێزییە بە شاندێكی فەرمی".

ئەوەشی خستەڕوو "خۆمان دەزانین سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەنتیقەكە دەستوەردانە، لە ئەفغانستانەوە دێتە وڵاتانی عەرەبی و سوریا و یەمەن و لوبنان و عێراق هەموو دەستی كۆماری ئیسلامی بە روونی دیارە، بۆیە زۆر سروشتییە لە عیراق بەتایبەتی عەوامیلی، كەس و دەستی هەبێ، چونكە  ئەو جۆرە كارانە هەروا لەخۆڕا ناكرێت، دەبێت  زەمینە و بەستەری هەبێت و هاوكاریی بۆ پەیدا بكرێت، بۆیە  لەم كردەوە دا بە روونی دیارە هەم زەمینە و هەم هاوكاریی بۆ پەیدا بووە ئاسایشی  هەرێمی  كوردستانیش سەرەداویان بەدەست كەوتووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan