کوردستانی
هەولێر؛ بەتۆمەتی دزینی 65 مسقاڵ زێڕ ژنێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکی ئافرەتی دەستگیرکردووە کە هەڵساوە بە دزینی 65 مسقاڵ زێڕ و بڕێک پارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ى ئابى 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان/ نوسینگەی باشور ئافرەتێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ز. م. ھ) بە تۆمەتی دزینی 65 مسقاڵ زێڕ و بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار".
ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیدا بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە گوێرەی ماددە (444) لە یاسای سزادان راگیراوە.

ر. ر
بیروڕا



