گێتی

دەرەنجامەكانی راپرسییەك ئەردۆغان نیگەران دەكات و رێژەی دەنگەكانی كەم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرەنجامەكانی راپرسییەك ئەردۆغان نیگەران دەكات و رێژەی دەنگەكانی كەم دەبنەوە
مەودا میدیا-

رێژەی پشتیوانانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە بۆ دووەمین جار وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا كەمدەبنەوە و ئەوەش بووەتە هۆكارەكانی نیگەرانییەكانی ئەردۆغان.

بەپێی راپرسییەكی دامەزراوەی میترۆپۆل بۆ توێژینەوە كە لە مانگی یۆنیۆ ئەنجامیداوە هاتووە "رێژەی ئەو كەسانەی پشتیوانیی ئەردۆغانیان دەكرد بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەی 89% بوو، بەڵام لە مانگی یۆنیۆدا ئەو رێژەیە بۆ 81% كەمیكردووە و جیاوازییەكە 8 خاڵە".

لەلایەكی دیكەوە رێژەی ئەو كەسانەی لەناو پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە دژی خولی سەرۆكایەتیی دووەمی ئەردۆغان بوون زیادیكردووە لە 86.6% بۆ 91.7% لە مانگی یۆلیۆ. 

خ.غ
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان