کوردستانی
لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی بودجەیەك بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تەرخان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بودجەیەك بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تەرخان كرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021 سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەمەبەستی زیاتركردنی توانای دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان و چارەسەركردنی هەندێك گرفتی تەكنیكی، ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانیی کوردستان، بودجەیەكی بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تەرخان كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر داوایان كردبوو بودجەیەكیان بۆ تەرخان بكرێت بەمەبەستی زیاتر كردنی تواناكانیان بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان و چارەسەر كردنی هەندێك گرفتی تەكنیكی.
وتیشی، بەسوپاسەوە لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ئیدارەی گشتیی بودجەیەكی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد.
ر. ر
بیروڕا



