کوردستانی
کاتی دابەزینی نرخی بەنزین دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی لیترێک بەنزین لە سلێمانی 25 دیناری دیکە زیادی کرد، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش ھۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی بڕی بەنزینی ھاوردەکراو لە ئێرانەوە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، هەرکات استی هاوردەکردنی بەنزین زیادیکردەوە نرخی بەنزین جارێکی دیکە نزمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021 سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین حەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی مەودا میدیای راگەیاند، بەھۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە بەنزینەی لە ئێرانەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت نرخی ھەر لیترێت بەنزین لە سلێمانی 25 دینار زیادی کردووە، وتیشی، هەرکات ئاستی هاوردەکردنی بەنزین زیادیکردەوە نرخی بەنزین جارێکی دیکە نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی ھاتوونەتە دەنگ و لەھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە کێشەکە ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بڕی پێویستی بەنزین ھاوردەبکرێت بەمەش نرخی بەنزین لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر .
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 800 دینار و موحەسەن بە 85 دینار و بەنزینی سوپەر بە 925 دینار دەفرۆشرێت.
ر. ر
بیروڕا