کوردستانی
گەرمیان؛ باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی دیکەش دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021، عوسمان عەبدولکەریم, لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی پێنج لەسەر شەشی ئەم مانگە ئاگادارکراینەوە بەوەی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە کانی شەیتان دزراوە، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".
باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان و بەدەستهێنانی زانیاری تیمەکانمان توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن و لە ئێساشدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرچووە کە بەشاردنەوەی ئۆتۆمبێلە دزراوەکە لە ماڵەکەیدا تۆمەتبارە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراق هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون و لە ئایندەکەی نزیکدا کەسی سێیەمیش دەستگیر دەکرێت.
ر. ر
بیروڕا



