کوردستانی

نوێترین زانیاریی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە لە لایەن بەغداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە لە لایەن بەغداوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عیراق رایگەیاند، دیار نییە ئەم مانگە 200 ملیار دینارەکە دەنێردرێت یان نا، چونکە وەزیرى دارایی عیراق رێگرە لە ناردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021 شیروان میرزا، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتیی و ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند "ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری ماگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ‌و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "مانگی رابردوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نێدرا بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نییه ‌و دیارنییه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ دێت بۆ هه‌رێم یان نا".

ئەوەشی خستەڕوو،  وه‌زیری دارایی عیراق رێگره‌ له ‌به‌رده‌م ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی و پێی وایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری حكومه‌تی عیراقه‌، نه‌ك حكومه‌تی عیراق پاره‌ی دیكه‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم.  

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 11ی تەمووزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەم ساڵدا لە لایەن حکومەتی عیراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عیراق لقی هەولێر.    

ر. ر


 

Qaiwan
Qaiwan