کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆچبەرانی کورد داوایەک لە لیتوانیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆچبەرانی کورد داوایەک لە لیتوانیا دەکات
مەودا میدیا-

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا رایگەیاند، ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەی کوردستان کە روویانکردوەتە ئەو وڵاتە بارودۆخیان باش نییە، بۆیە  داوای لە حکومەتی لیتوانیا کردووە تا یەکلابوونەوەی چارەنوسیان، زیاتر هاوکاریان بن و لە بارودۆخ و گوزەرانی رۆژانەیان ئاسانکاریان پێشکەش بکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئابی 2021 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا باسمان لە بارودۆخ و چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان و عیراق کە بەم دوواییە روویان لەو وڵاتە کردووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەردوو لا کۆک بووین لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە بوارە جیاجیاکان لە داهاتوو.

لە ساڵی 2017ەوە گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و مینسكی پایتەختی بیلاروسیا دەستیپێكردووە، كۆچبەران لە عیراق و هەرێمەوە ئەوە بە دەرفەت دەزانن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە لیتوانیا، كە وڵاتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپایە و تاوەکو لەوێوە روو لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپابکەن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan