کوردستانی
ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگەکان دادەخرێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرى گشتیی تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، هیچ ئەگەرێک نییە ئەمساڵ بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆناوە دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت.
سەباح هەورامیی، بەرێوەبەرى گشتیی تەندروستى سلێمانى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات نیوز رایگەیاند "هیچ ئەگەرێک نییە بۆ داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان، بەڵام پلانمان هەیە رێکارى خۆپارێزى لە قوتابخانەکان پەیڕەوبکەین و لە پلانماندایە مامۆستایان و ئەو خوێندکارانەى تەمەنیان لە 15 ساڵ بەرەو سەرەوەیە ڤاکسینیان پێبدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گەیشتونەتە ئاستێک کە بەشێک لە شوێنە گشتییەکان دابخرێن، بەڵام جێبەجێکردنى ئەو رێکارانە لە دەسەڵاتى وەزارەتى ناوخۆدایە.
ئەوەشیخستەڕوو، مردن لەچاو تووشبوون لە ئاستێکى باشدایە، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە بەشێکیان بریتین لەوەى بەشێک لەو کەسانە پێشتر نەخۆشیەکەیان گرتووە، یان ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەگەڵ شارەزایی زیاترى پزیشک و کارمەندانى تەندروستى.
باسی لەوەشکردووە، ئەوانەى رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون کەمترینیان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەوانەى ڤاکیسنیان وەرگرتووە ئەگەر ڤایرۆسەکەس بگرن بە سووکى دەیگرن.
ر. ر
بیروڕا



