کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری شاری هەولێر لە نزیک چوارڕیانی بەحرکە رووداوێکی شێلان روویدا و مردنی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "پەڕینەوەی پیادەکان لەسەر شەقامی خێرای 120مەتری و 150مەتری قەدەغەیە و کارێکی مەترسیدارە، خوانەخواستە ئەگەر یەکێک لەو شەقامانە بپەڕێتەوە  و تووشی رووداوی شێلان بێتەوە، ئەوە خۆی بەلایەنی خەتابار دادەنرێت".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەمڕۆ ئێوارە لەسەر شەقامی 120مەتری لە نزیک مەفرەقی بەحرکە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گەنجێکی شێلا، بەداخەوە گەنجەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و شوفێرەکەش بێتاوان دانرا لە رووداوەکە، بۆیە دەڵێین تکایە پەیڕەوی یاساکان بکەن بۆسەلامەتی خۆتان".
 
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان لە ئیستادا رووداوەکانی هاتوچۆیە، شارەزایانی بواری هاتوچۆش زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بەڕێنماییەکان و خراپی رێگاوبانەکان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan