کوردستانی

هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە سنوری کۆمەڵگەی شاوەیس و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە رووداوەکە کوشتنە. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە سنوری کۆمەڵگەی شاوەیس، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هاوسەری کوژراو وەک گومانلێکراو دەست بەسەر کرا و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی کە کوژراوە کوڕێکی گەنجە و پیشەی پێشمەرگەیە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan