کوردستانی
سه‌باح هەورامی: له بەشی چاودێرى چڕ شوێن بۆ تووشبووانى كۆرۆنا نه‌ماوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوەیە بەشێوەیەک لە نەخۆشخانە تایبەتی و گشتییەکان لە بەشی چاودێری وورد شوێنی مانەوەی نەخۆش نەماوە.
سه‌باح هەورامی، به‌ڕیوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى زۆرى توشبووانى كۆرۆنا جێگه نه‌ماوه له به‌شى چاودێرى وردى نه‌خۆشخانه ئه‌هلى و تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌ر سێ ئاست كاریانكردووه بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئه‌وانیش: وشیاری تەندروستی و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان و بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی و کۆرۆنا، پێویستە هاوڵاتییان زیاتر پێکوتەی دژ کۆرۆنا وەربگرن و ئاستى سێیه‌م له‌سه‌ر تووشبوون، لە ئێستادا کار لەسەر ئاستی یەکەم و دووەم دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەماوەی رابردوودا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون کار لەسەر وەرگرتنی پلازما دەکرا، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی ڤاکسین هەنگاوی سەرەکییە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش و سەرکەوتنی هاوڵاتییان بەسەر کۆرۆنادا.
باسی لەوەشکردووە، پزیشکان و کارمەندان لە نەخۆشخانەکان و کلینیکە راوێژکارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا گیرۆدەی دەستی ئەو نەخۆشانەن کە لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا چارەسەری هەڵەیان وەرگرتووە ئەمەش وادەکات بارودۆخیان تێکبچێت و نەتوانرێت بەپێی پێویست چارەسەریان پێ بدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەک بەڕێوبەرایەتییهكهیان پێویستیان بە بیست و شەش هەزار کارمەندن و پزیشکە تا لە ئاستێکی مام ناوەندا خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت، به‌ڵام ئێستا چواردە هەزار کارمەندن و پزیشکیان هەیە و 50% لایەنی مرۆیی بۆ کۆرۆنا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەیە کە ئەمەش رێژەیەکی کەمە، بەڵام سەرەڕایی ئەوەش تەندروستی سلێمانی لە خزمەتگوزاری فریاکەوتندا لە ئاستێکی باشدایە بەراورد بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق.

ئەوە لە کاتێکدایە له‌ئێستادا هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى مه‌ترسیدارى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادایهو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى گرتنه‌به‌رى رێكارى نوێى خۆپارێزى ده‌كات.
ر. ر
بیروڕا