تەندروستی
چەند رێگەیەك بۆ لابردنی خاڵە رەشەكانی لووت و چەناگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنكۆڵە رەشەكانی دەوری لووت و چەناگە لە دیارترین ئەو كێشانەن، كە تووشی ئەو كەسانەدێن، كە پێستیان چەورە، بەهۆی زۆری كۆبوونەوەی چەوری لەسەر پێست.
چەندین رێگەی سروشتی هەن بۆ ئەوەی ئەو خاڵانە لابدرێن، كە زۆر كاریگەرن و وادەكەن پێویستتان بە چوونە لای سەنتەری جوانكاری نەبێت، گرنگترین ئەو رێگەیانەش بریتین لە:
رێگەی یەکەم: لیمۆ و سپیێنەی هێلكە
پێكهاتەكان: كەمێك ئاوی لیمۆ + سپیێنەی یەك هێلكە.
شێوازی بەكارهێنانی: پێكهاتەكان بەباشی تێكەڵ دەكرێن و بۆ ماوەی 15 خولەك لەسەر رووخسار دەدەرێت و پاشان بە ئاو دەشۆرێتەوە، ئەم تێكەڵەیە هەفتانە سێ جار بەكاردێت.
رێگەی دووەم: بەكارهێنانی فڵچەی ددان بۆ لابردنی خاڵە رەشەكان:
پێویستیەكان: فڵچەیەكی كۆنی ددان شووشتن، كە سەرەكەی نەرم بووبێتەوە یان فڵچەیەكی نەرمی منداڵان.
رێگەی بەكارهێنانی: رووخساری تەڕ بە فڵچە نەرمەكە بە لەسەرخۆیی دەشۆرێ، رۆژانەش دەبێ ئەم رێگەیە دووبارە بكرێتەوە.
ریگەی سێیەم: باشترین رێگەش، كە لە دوای یەك بەكارهێنانەوە كێشەی خاڵی رەش كەمدەكاتە ئەمەیە:
دارچین + هەنگوین + تەماتە
پێكهاتەكان: یەك كەوچكی چا دارچینی هاڕاو + یەك كەوچكی زەڵاتە هەنگوین.
رێگەی بەكارهێنانی: گیراوەكە لەسەر رووخسار دادەنرێت و بە سەری پەنجە لە رووخسار دەخشێنرێ و چاوەرێ دەكرێ تاوەکو هەنگوینەكە چیتر دەستت ناگرێ، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆرێت.
بەم رێگەیە خانە زیادەكانی رووخسار لێدەبنەوە و سەری كونەكان دەبنەوە و پاكدەبنەوە ، پاشان رووخسار وشك دەكرێتەوە تەماتەیەک دەهێنین و لە ناوەڕاستیەوە قاشی دەكەین و لە پێستی رووخسار دەخشێندرێ، و دووبارە رووخسار دەشۆریتەوە، بەمەش لە كێشەی خاڵی رەش رزگارمان دەبێ.
ر. ر