کوردستانی

هەڵەبجە؛ منداڵێک بە کوژراوی لە نێو بیری مزگەوتێکدا دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە؛ منداڵێک بە کوژراوی لە نێو بیری مزگەوتێکدا دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-       

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، منداڵێکی نۆ ساڵان دوای دیارنەمانی بە کوژراوی لە نێو بیری مزگەوتێکدا دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو پاش دیارنەمانی لە ئێوارەی دوێنێەوە، منداڵێکی نۆ ساڵان بە کوژراوی لە نێو بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری لێدان بەسەرییەوە دیارە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵانە و ناوی (راوێژ قادر سەعدی)ییە و خوێندکار بووە، لە سەرلەئێوارەی دوێنێوە دیارنەماوە و کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو، لە نێو بیری مزگەوتێکدا کە ئاوی تێدا نەبووە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

هاوکات ئەنوەر عومەر عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەو بارەیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری ورد لەسەر رووداوەکە دەخینەڕوو.

لای خۆشییەوە وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی ئاشکراکرد، کەسێک بە ناوی (ا،س)ەو کە تەمەنی 25 ساڵانە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan