کوردستانی

کارمەندێکی کارەبا بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەباوە هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندێکی کارەبا بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەباوە هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە
مەودا میدیا-

کارمەندێکی بەشی تەکنیکی بەرێوەبەرایەتیی کارەبای چەمچەماڵ لە کاتی ئەرکدا تەزووی کارەبای لێیدا، بەهۆیەوە هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.

ئەردەڵان محەمەد، بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ رایگەیاند "رۆژی حەوتی ئاب، تیمێكمان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) كارمەندێكمان بەناونیشانی سەرۆكی تێبینەری تەكنیكی بەناوی (كەریم عەبدولحەمید كەریم) تەزووی كارەبا لێی دەدات و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە بەداخەوە لە ئەنجامدا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستاشدا کارمەندەکە لەنەخۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە و لەلایەن خۆمانەوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە پێكهێنراوە و ئەوەشی پێمان بكرێ و بۆ چارەسەركردن و هاوكاریكردنی پێشكەشی دەكەین.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan