کوردستانی

ئەو کەسانەی موڵكەكانیان لەلایەن رژێمی پێشو دەستیبەسەرگیراوە قەرەبو دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسانەی موڵكەكانیان لەلایەن رژێمی پێشو دەستیبەسەرگیراوە قەرەبو دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

هەموو ئەو کەسانەی لە ساڵانی رابردوودا موڵكەكانیان لە لایەن رژێمی بەعسەوە دەستیبەسەرگیراوە و بڕیاری قەرەبوکردنەوەیان هەیە، لە ماوەی ئەمساڵدا پارەی قەرەبوکردنەوەکەیان وەردەگرن.

لە راگەیەندراوێکدا تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی سکاڵانامەی موڵکداری رایگەیاند، ئەمساڵ دەستەکەیان قۆناغێکی دیکەی قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتییان جێبەجێ دەکات، دوای ئەوەی ئەو کەسانەی بڕیاری قەرەبوکردنەوەیان هەیە، دۆسییەکانیان لەلایەن لیژنە دادوەرییەکانەوە یەکلایی کراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، داوا لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکەن ئەوانەی بڕیاری قەرەبوکردنەوەیان هەیە سەردانی دەستەکەیان بکەن و رێکارە یاساییەکان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی گەیشتنی بودجەی قەرەبوکردنەوە، راستەوخۆ پارەکە وەربگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی 2019 حكومەتی عیراق بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان کە موڵکەکانیان لەلایەن رژێمی بەعس دەستی بەسەردا گیرابوو، بەچەند قۆناغێک بودجەی قەرەبوکردنەوە بۆ کوردستان رەوانەکرا.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan