گێتی
تاڵیبان پایتەختی ویلایەتێکی دیکەی لە ئەفغانستان کۆنترۆڵ کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشڕەوییەکانی تاڵیبان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ئەفغانستان بەردەوامە و لە و چوار چێوەیەشدا پایتەختی نۆیەم ویلایەتی لە ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ کرد.
ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری (فەیز ئاباد)، ناوەندی ویلایەتی (بەدەخشانلە باکوری) ئەفغانستان گرتووە و ئەوەش پایتەختی نۆیەمین ویلایەتە کە تاڵیبان پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، کۆنتڕۆڵی دەکات.
ھاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تاڵیبان کرد، کۆتایی بە ھێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان بھێنێت، راشیگەیاند، چەندین راپۆرتیان سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن چەکدارانی ئەو گروپەوە پێگەیشتووە.
دوای ئەوە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کشانەوە بزووتنەوەی تاڵیبان دەستیانکرد بە کۆنترۆڵکردنی شار و ناوچەکانی ئەفغانستان، لە ئێستادا زۆرترین ناوچەیان کۆنترۆڵکردووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاش رایگەیاند "پەشیمان نیم لە کشانەوەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان".
ر. ر