کوردستانی
ئێران بۆ عیراق: ئەگەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرنەکەن هێرش دەکەینەسەریان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێران داوا لە عیراق دەکات حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەربکات و هۆشداری دەدات کە ئەگەر ئەوە کارە نەکرێت، تاران هێرشدەکاتە سەریان.
لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی نوور نیوزدا هاتووە، عەلی شەخامی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق باسی لە بوونی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان کردووە و داوای لە حکومەتی عیراق کردووە "بۆ دەرکردنی ئەو حزبانە لە کوردستانی عیراق هەوڵی جیدیتر بدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەبێت عیراق ئەو حزبانە دەربکات بۆئەوەی ئێران ناچار نەبێت بۆ رێگریکردن لە شەڕەنگێزی بەردەوامی ئەو حزبانە دەستپێشخەری بکات".
ئەوە لە کاتێکدایە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1983ـەوە، دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بەسەر ناوچە رزگارکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا گرتەوە، بنکە و بارەگاکانیان لە باشووری کوردستان جێگیرکرد.
ر. ر
بیروڕا



