کوردستانی

پرۆسەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری 15 رۆژ پێشخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری  15 رۆژ پێشخرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی کەیسی زیندانیکراوانی بادینان راگەیاند، رۆژی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری لە رۆژی 30 ئەیلولی 2021 ەوە بۆ 15ی ئەیلول پێشخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021، بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی زیندانیکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی دادگای تاوانی دووی هەولێر، رۆژی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری ماوەی 15 رۆژ پێشخرا.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە لە سەرەتای ئەم مانگەوە داوامانکردووە رۆژی دادگایی کردنەکە  پێشبخرێت و ئەمڕۆ بە بڕیاری سەرۆکی دادگای تاوانی دووی هەولێر رۆژی دادگاییکردنەکە لە 30ی ئەیلولەوە بۆ 15ی ئەیلول پێشخراوە.

باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکەین لە رۆژی 15ی ئەیلول دادگا بڕیاری ئازادکردنی بەدەل بەورواری بدات، چونکە کەیسەکەی کۆتای پێدێت.

رۆژی 27ی تەمووز، دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و چالاکوانێکی دیکەی دەستگیرکراوی بادینان لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش رایگەیاند، "ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan