کوردستانی

پەکەکە: سێ گەریلامان لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەکەکە: سێ گەریلامان لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

میدیای نزیک لە پەکەکە چارەنوسی سێ گەریلاکەى ئاشکرا دەکات کە لە ناوچەی خەلیفان دیار نەماون و دەڵێت، لەلایەن هێزێکی زۆری پارتییەوە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 میدیاکانی نزیک لە پەکەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد "ماوەیەکی زۆرە پارتی هێزێکی تایبەتی خۆی کە لە دژەتیرۆر و هێزی تایبەتی بنەماڵەی بارزانی پێکدێن، لە دەڤەری خەلیفان هەتا دەڤەری بارزان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە رێگای هاتوچۆی گەریلاکانە جێگر کردووە، بازگەیان داناوە و هەرێمەکەیان بە سەربازگە کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رۆژی 26ی تەمووزی 2021، سێ گەریلا وەکو رێبوار بە ناوچەکەدا تێدەپەڕین، دیار بوو کە لە شوێنێکی دوورەوە هاتبوون و ماندوو بوون، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە گوندی بێخمە، لەلایەن هێزێکی زۆری پارتییەوە گەمارۆ دران و تەقەیان لێکرا".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لە بەرانبەر هێرشەکەدا گەریلاکان بەرگرییان لەخۆیان کردووە، بەڵام پارتی بە چەکی قورس بەردەوامیی بە هێرشەکەی داوە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan