کوردستانی

پێدانی ڤاکسینی جۆری فایزەر بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین لە هەولێر دابینکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی ڤاکسینی جۆری فایزەر بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین لە هەولێر دابینکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا ڤاکسینی جۆری فایزەر بۆ زۆربەی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین لەناو شاری هەولێر دابینکراوە.
 
 ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ئێستادا هاوڵاتییانی شاری هەولێر لە (46) بنکەی تەندروستی کە دیاری کراوە لە سنوری شاری هەولێر دەتوانن ڤاکسینی فایزەر وەرگرن.
 
 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بۆ ئەم مەستە داوا لە هاوڵاتییانی  شاری هەولێر دەکەین پابەندی رێکارەکانی ناوتۆمارکردن بن لە رێگەی پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بۆ سودمەندبوون لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوەی لەکات و شوێنی دیاریکراو بەپێی سیستەم وەرگرتنی ڤاکسین بەشێوازێکی هێمنانە کارەکان رایی بکرێن".
 
ئەم بنکانەی لە خوارەوە هاتووە ڤاکسینی جۆری فایزەر بەردەستە لە زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر:


Qaiwan
Qaiwan