کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە خاوەن خواردنگەیەک دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە خاوەن خواردنگەیەک دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە سەرانەی لە خاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،  پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.  

باسی لەوەشکردووە "دواتر و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ - لەدایکبووی 1999) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت.  

ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن ، پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە.
 
ر. ر


 

Qaiwan
Qaiwan